ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ڕووداوێكی هاتووچۆی زنجیرەیی لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ڕاژان لە شاری ورمێ ڕوویدا و بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا، و ١٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ورمێ، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندەکانی “ژاراوا”ی مەرگەوڤەر، “درە جرمی” و “سەنج”ی سۆمای برادۆست بوون. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی جاده‌یی، خراپی ڕیگاوبان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی ناستاندارد له نێوخۆ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له كوردستان و ئێرانه.