له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ماکۆ له پارێزگای ورمێ، بەهۆی خواردنەوەی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.
بە وته‌ی “سابر جەعفەری”، داواکاری گشتیی شاری ماکۆ، لەبەر هەستیاربوونی بابه‌ته‌كه، دەستبەجێ بڕیاری لێکۆڵینەوە دراوە و چوار فرۆشیاری مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. جێگای ئاماژەیە كه لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان كڕین و فرۆشتنی مه‌شرووباتی دەستكرد زۆر زیادی كردووە و بەشێک لەوانەش بەناوی مه‌شرووباتی بیانی دەفرۆشرێن یان ئێتانۆڵیان تێدەکرێت كه زۆرجار دەبێتە هۆی نابینایی و مردنی مرۆڤ. بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ساڵانە لە ئێران‌دا ١٠٠ تاکوو ١٢٠ کەس، بەهۆی خواردنەوەی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ناستاندارد گیانیان لەدەست ئەدەن.