کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سووختبەرێکی بەلووچ بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە ئێرانشار

گیانلەدەستدانی سووختبەرێکی بەلووچ بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە ئێرانشار

ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەكانی حكوومه‌ت تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی سووختبەرێک کرد و بە هۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕا، ئاگری گرت و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاکانی بەلووچ، هێزه‌كانی یگانی مێرساد له‌ سێ ڕێیانی به‌زمان بۆ ئێرانشار ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ناوی “ڕوحۆڵڵا ئێقتدارنژاد” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.