ئێوارەی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “ئەسعەد حەسەنپوور”،کۆڵبەری خه‌ڵكی گوندی “جافرخان”ی سه‌قز، کە به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرابوو، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، “ئەسعەد حەسەنپوور” لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بریندار بوو، ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی سه‌لاحه‌دینی بانه گوازرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا، به لانیکەم ١٠ منداڵی کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون کە بەرزترین ئامار لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بووە، لە حاڵێكدا له ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی کۆڵبەرانی منداڵی بریندار لە یەک ساڵدا نەگەیشتووەتە ١٠ حاڵەت.