ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگر و دوو ماشینی سه‌مه‌ند و پژۆ له ڕێگای پردی “سه‌یمه‌ڕه” بۆ “گه‌رده‌نه‌ی شابداغ”ی شاری “هلیلان”ی ئیلام، دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆ له نزیك گوندی “میره‌دێ” له ڕێگای بانه بۆ سه‌قز دوو هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی نزیك گوندی “میره‌دێ” كه سه‌رجه‌م چوار هاوڵاتی له نێو ئه‌و دوو ماشینه‌دا بوون، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری بانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه و باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش جێگیره.