شه‌وی ڕابردوو گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی خیابانی ئه‌بریشه‌می شاری كرماشان و له شاری سونقور و كولیاییش شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نائیستاندارد بوونی ئامێر و لووله‌ی گازی شاری هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن، ناسراو به بكوژی بێده‌نگ و ڕه‌نگه، به‌داخه‌وه ساڵانه به‌هۆی سارد بوونی هه‌وا له دوو وه‌رزی پاییز و زستان و زۆر بوونی به‌كار هێنانی ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان و نه‌بوونی ئیمه‌نی له لووله‌ی بۆخاری گازی، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان هاوڵاتی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆئۆكسیدی كربۆن ده‌بیسترێت.