ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كاركردن، ٤ كرێكار له شاره‌كانی ورمێ و كرمان تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌و هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ كرێكاریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری ورمێ منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ كه له‌به‌ر ده‌ستی وه‌ستایه‌كی مكانیكی كاری ده‌كرد به‌هۆی سووتانی ئۆتۆمبیلێك له شوێنی كاره‌كه‌یان به‌شێك له جه‌سته‌ی ده‌سووتێت و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كرێت.هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه كه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سركه له شاری كرمان كاریان ده‌كرد له كاتی خاوێن كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ونه ناو مه‌خزه‌نێكی سركه و به‌و هۆیه‌وه كرێكارێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.