شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی “تەپی تەڵان” لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان بختکردووە و چواری دیکەش بهسهختی برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو پێشمەرگانەی کە گیانیان بختکردووە هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببووه، فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە. شایانی باسه داعش لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە سێ جار لەو سنوورە هێرشیکردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە و قوربانی لێ كهوتوهتهوه.