کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س له‌ باكووری ڕۆژئاوای كامێرۆن

حمله مرگبار به روستایی در کامرون2

حمله مرگبار به روستایی در کامرون2

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی کامیرۆن رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆسەر گوندێک لە باکووری رۆژئاوای کامێرۆن، ٢٢ کەس کوژران کە چه‌ند منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا بووه‌.

بە گوتەی بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم وڵاته‌، ١٤ كه‌س لە کوژراوەکان منداڵ بوون و یەکێکی دیکەش لە کوژراوەکان ژنێكی دووگیان بووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام حکومەتی کامێرۆن پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات. شایانی باسه‌، لە ساڵی ٢٠١٧وە و بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەم وڵاته‌، زیاتر لە سێ هەزار کەس کوژراون و لانیکەم ٧٠ هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.