له ماوه‌ی ٤٨ كاتژێری ڕابردوو ١١ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئۆستانی كرماشان به‌هۆی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژێری ڕابردوو ٨٧ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا و ناجێگیری باری ته‌ندرووستیان له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی كرماشان خه‌وێندراون و ١٢٠ كه‌سی دیكه‌ش كه حاڵیان باشتر بووه چاره‌سه‌ری پێویستیان پێ دراوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا وته‌بێژی كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنای زانكۆی زانستی پزشكی كرماشان ڕایگه‌یاندووه كه حاڵی ٢٢ كه‌س له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له نێو ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره خه‌وێندراون ناجێگیره و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه.