به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای گونده‌كانی شاری سه‌قز دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، بریندارانی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كران.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشینێكی سه‌مه‌ند له ڕێگای سه‌قز_بانه له نزیك گوندی “كه‌نده‌ڵان” مێرمنداڵێكی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و ٣ مێرمنداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه له لایه‌ن فریاكه‌وتنی خێرا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سه‌قز كران. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له نزیك گوندی “به‌غدی كه‌ندی” له ڕێگای سه‌قز_بۆكان ماشینێكی سایپا له ژنه به‌ساڵاچوویه‌كی ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ ئه‌دات و به‌هۆی سه‌ختی ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.