به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنوورەکانی ئەمشارەدا، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلام ئەمینی”، ٣٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سهر سنووریی نزیك به ئاوایی “نەنوور”ی ئەمشارە، گیانی لەدەستدا. ناوبراو خاوەن منداڵێکی ٣ ساڵەیە و هاوسەرەکەشی دووگیانە. هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی مانگی گەلاوێژ، گرووپێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی برادۆست سەر بە ورمێ، کەوتنە کەمینی هێزهكانی ڕژیمهوه و تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق ئەورازی”، بەسەختی بریندار بوو.