ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی سەرماوەز، كرێكارێك له شاری مه‌هاباد به‌ناوی “به‌همه‌ن محه‌مه‌دكه‌ریمی” بە هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كاردندا گیانیان لە دەست دا.
ناوبراو لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیمە کاره بە هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كاركردندا لە ته‌به‌قه‌ی سێهەمی بیناکە كه‌وتوه‌ته خوار و ده‌ستبه‌جێ گیانی لە دەست داوه. شایانی باسه ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.