كرێكارێكی ئیداره‌ی ئاو و زێرابی شاری مه‌هاباد به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی و كاتی كاركردندا له یه‌كێك له پاڵاوگه‌كانی زێرابی شاری مه‌هاباد له نزیك گوندی “ئاگری قاش” له كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كاركردندا ده‌كه‌وێته نێو یه‌كێك له حه‌وزه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نیا كاری كردووه و كه‌سێك نه‌بووه یارمه‌تی بدات پاش چه‌ند خوله‌كێك گیانی له‌ده‌ست داوه. ته‌رمی ئه‌و كرێكاره به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی شاری مه‌هاباد كراوه .