ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، زیندانیه‌ك به ناوی “ئیره‌ج عه‌لیزاده” كوڕی “عه‌لادین” خه‌ڵكی گوندی “واج واج”ی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی قارچی ڕه‌ش گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شاری ورمێ و پاشان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكیه‌وه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ناوبراو له سه‌ره‌تا تووشی وایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت و به‌هۆی ناڵه‌باری دۆخی ته‌ندرووستیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی كراوه، پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌رمانی كورتون و پنی سیلین یان له ڕێگای ده‌رزیه‌وه به “ئیره‌ج عه‌لیزاده” داوه كه بووه‌ته هۆكاری تووشبوون به قارچی ڕه‌ش و به‌و هۆیه‌وه پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ ناوبراو به‌هۆی ناڵه‌باری دۆخی ته‌ندرووستی گیانی له ده‌ست ئه‌دات.