“مه‌لقا مه‌لاح” ناسراو به دایكی ژینگه‌ی ئێران به‌ربه‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گلاوێژ له ته‌مه‌نی ١٠٤ ساڵیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
“مه‌لقا مه‌لاح” له ساڵی ١٣٧٣ی هه‌تاوی به به‌شداری هاوسه‌ره‌كه‌ی و چه‌ند كه‌س له ئۆستاد زانكۆكانی ئێران ڕێكخراوێكی ناحوكمی ژینگه‌پارێزیان به ناوی “كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی خه‌باتكار له دژی پیس بوونی ژینگه” دامه‌زراند. ناوبراو ٢٠ ساڵی ته‌مه‌نی به چالاكی له‌و ڕێكخراوه تێپه‌ڕاند كه له دژی هه‌ر جۆره پیس بوون و تێكدانی ژێنگه‌ی ئێران چالاكی ده‌كرد، شایانی باسه ناوبراو به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به چۆنیه‌تی پاراستنی ژینگه و پێویستی پاراستنی ژینگه چه‌ندین خولی په‌روه‌رده‌یی بۆ ژنان و مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كان به‌ڕێوه برد و كۆچی دوایی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له نێو چالاكان و دۆستانی ژێنگه‌پارێزی له ئێران بووه.