ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكاری بۆتۆن ڕێژی له شیراز له كاتی كار كردن‌دا، ده‌كه‌ڵی داڕێشتنی بۆتۆنه‌كه‌یان ده‌شكێت و ده‌بێته هۆی كه‌وتنه خواری كرێكاران، كه به بۆنه‌ی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه‌وه دوو كرێكار خێرا گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. هه‌روه‌ها كرێكاری دیكه له شاری هیرمه‌ند به هۆی لێكه‌وتنی ده‌كه‌ڵی جه‌رسه‌قیل به كابڵی كاره‌با، له هه‌مان كاتدا گیانی له ده‌ست ئه‌دات.