کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شیراز و نه‌سیم شار

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شیراز و نه‌سیم شار

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌رمانان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له‌ شاره‌كانی شیراز و نه‌سیم شار تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه‌ كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له‌ به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شیراز به‌هۆی گیرخواردن له‌ سه‌ر ئامێری به‌رز كه‌ره‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ نه‌سیم شاری تاران سێ كرێكار له‌ كاتی كاركردن له‌ كانێكسێك دا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز تووشی سووتانی جه‌سته‌ بوون و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.