ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، سێ كرێكار و په‌ره‌ستارێك به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و گوشاری كاری گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له كارگه‌ی ماسه‌شوویی مه‌رزه‌ن ئابادی چالووس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری سپیدانی سه‌ر به ئوستانی فارس، په‌ره‌ستارێك به ناوی “په‌روانه مانده‌نی” له كاتی گواستنه‌وه‌ی سێ نه‌خۆشی بۆ شیراز، به‌هۆی گوشاری زۆری كار و نه‌بوونی كاتی پشوودان، گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی خه‌ڵكی تاران به‌هۆی گیرخواردنی ده‌ستی له نێو چه‌رخی گوشت دا، به سه‌ختی بریندار بووه و له شارستانی شوقانی سه‌ر به خۆراسانی شومالی، كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.