ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، سێ كرێكاری ساختمانی له شاری تاكستان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار و كرێكارێك له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕاین له كرمان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی جۆشكاری له كارخانه‌ی “فرو ئالیاژ”ی كرمان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری ساختمانی له تاكستانی قه‌زوین له كاتی كاركردن له مه‌خزه‌نێكی ئاوی كشاوه‌رزی دا، به‌هۆی داڕمانی دیوار به سه‌ریاندا به سه‌ختی بریندار بوون.