ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، چوار كرێكار له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و شیراز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری ته‌ورێز له دوو ناوچه‌ی جیاجیای ئه‌و شاره به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون كه یه‌كێكیان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه. له شاری ئیسفه‌هان، كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر باڵابه‌ر به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و له عه‌فیف ئابادی شیراز، شۆفێری بێل مكانیكیه‌ك به‌هۆی ڕووخانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه.