ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، په‌هباده‌كانی توركیا كاروانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان له نزیك به‌ندئاوی تشرین كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند شارومه‌ندی دیكه بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرینی به چڕی بۆردوومان كردووه و به‌وهۆیه‌وه سێ شه‌رڤان گیانیان به‌خت كردووه. له هه‌مان كات دا په‌هباده‌كانی توركیا كاروانی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا له گرێ سپی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیان كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، دوو ژن كه یه‌كێكیان دووگیان بووه گیانیان له‌ده‌ست داوه و منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بووه.