کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌ شاری قامیشلوو كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری و سه‌رچاوه‌كانی كاره‌با، سووته‌مه‌نی و ئاو ده‌كه‌نه‌ ئامانج. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و شێوازه‌ شه‌ڕه‌ وه‌كوو ئامرازی گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌كار دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ دژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان هان بدات و كوردانی دانیشتووی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ناچار به‌ كۆچ كردن بۆ باشووری ئه‌و وڵاته بكات.