کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ سه‌رده‌شت و بۆستان ئاباد

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ سه‌رده‌شت و بۆستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و بۆستان ئاباد تووشی ڕووداوی كار هاتن و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی بیناسازی له‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی ناسر له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووخانی سه‌قفی خانوویێك به‌ سه‌ری دا گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مه‌خزه‌نه‌كانی كارگه‌ی گریس سازی شاری بۆستان ئابادی سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.