کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سێ كرێكاری دیكه‌ له‌وانه‌ منداڵێكی كار بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاره‌وانی تاران له‌ كاتی كاركردن دا كه‌وتووه‌ته‌ نێو چاڵی ئاسانسووڕ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاره‌كانی ئه‌رده‌بیل و سۆڵتانیه‌ی زه‌نجان، دوو كرێكار له‌وانه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، به‌هۆی گیركردنی ده‌ستیان له‌ نێو ئامێری سه‌نعه‌تی كه‌م ئه‌ندام بوون. له‌ پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی، كرێكارێكی نه‌وت به‌هۆی گه‌رمی هه‌وا و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گیانی به‌ختكردووه‌ و كارگه‌رێكی به‌شی كه‌شاوه‌رزی له‌ شازه‌ندی ئه‌راك، له‌ كاتی كاركردن به‌ ماشێنی كۆمباین، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌.