کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌روستان و كووهبه‌نان تووشی ڕووداوی كار بوون و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و کرێکارێک بریندار بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی مێحوه‌ری شیراز بۆ سه‌روستان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێکارێکیش بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كۆهبه‌نان به‌هۆی داڕمانی به‌ڕد به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ناسناوی ئه‌و كرێكاره‌ “حه‌سه‌ن سه‌یاد” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ راگه‌یه‌ندراوه.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-