ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكاری بیناسازی له تاران بریندار و كرێكارێكی شاره‌وانی له شارستانی سه‌ومه‌عه‌سه‌را گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك كرێكار له بیانێكی شه‌ش نهۆمی له تاران كاریان كردووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی، ته‌به‌قه‌ی شه‌شه‌م به‌سه‌ر چوار كرێكاری ته‌به‌قی پێنجه‌م دا ڕووخاوه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ر چواره‌كه‌یان بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلێك له شاری سه‌ومه‌عه‌سه‌را خۆی كێشاوه به كرێكارێكی شاره‌وانی و بووه‌ته هۆی بریندار بوونی. به‌پێی دوایین زانیاری، ئه‌و كرێكاره پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.