ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، ٩ كرێكار له شاره‌كانی دلیجان، گورگان و كرگان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و به‌و هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٨ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپورته‌كان، له دوای ئاگركه‌وتنه له كارگایێكی چێوبڕی له شاری “دلیجان”، پێنج كرێكار به هۆی ئه‌و رووداوه بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری گورگان، دو كرێكاری ژن له كاتی كاركردن دا كه‌وتوونه‌ته نێو بیرێك دا و به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له به‌نده‌ری كرگان، هێزه‌كانی ده‌ریاوانی به‌له‌مه‌كه‌یان كێشاوه به یه‌خته‌ی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك به ناوی “یوونس مه‌لاحی” گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بووه.