ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یاریده‌ری لۆكۆمه‌تیوڕانێك له هێڵی ئاسنی مه‌شهه‌د- كه‌ره‌ج و دوو ئه‌ندامی ئاگركوژێنه‌وه‌ی برووجێرد به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون، هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێنج كرێكار له كارگه‌یه‌ك له شهمس ئابادی تاران تووشی گازگرتوویی بوون كه به‌هۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش ژاراویبوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارۆچكه‌ی شهمس ئاباد له باشووری تاران له كاتی حه‌وانه‌وه تووشی گازگرتوویی بوون، له‌و ڕووداوه‌دا دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كرێكاری دیكه‌ش ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها یاریده‌ری لۆكۆمه‌تیوڕانێك له هێڵی ئاستی مه‌شهه‌د-كه‌ره‌ج به ناوی “حه‌مید تارمی”، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له كاتی لێخۆڕیندا، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، دوو ئه‌ندامی ئاگركوژێنهی شاری برووجێرد كه بۆ ڕزگاركردنی سێ كه‌س له ساختمانێكی ئاگرگرتوو ڕۆیشتبوون، تووشی سووتانی جه‌سته بوون و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران.