کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ چه‌ند شاری كوردستان و ئێران

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ٦ی و ٧ی جۆزه‌ردان، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی مهاباد و میاندووئاو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كرێكاری دیكه‌ له‌و دوو شاره‌ و شاره‌كانی ئیزه‌ و كه‌ره‌ج به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌ كاتی كاركردن له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. له‌ شاری ئیزه‌ كرێكارك به‌هۆی كه‌وتنه‌ نیو مه‌خزه‌نێكی ئاو به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا. له‌ شاری مهاباد به‌هۆی داڕمانی دیوار كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ میاندووئاو هه‌روه‌ها دوو كرێكار له‌وانه‌ منداڵێكی كار له‌ سه‌ر باڵابه‌ر كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و منداڵه‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-