کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌كانی ئه‌شكدزی سه‌ر به‌ پارێزگای یه‌زد، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكار له‌ ته‌ورێز بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ئه‌فغانستانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاشی له‌ شاری ئه‌شكدز و دوو كرێكار (باوك و كوڕه‌كه‌ی) له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌ كاتی به‌تاڵكردنی چاڵاو به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری ئیسفه‌هان كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له‌ كارخانه‌ی ماسه‌شوویی و كرێكارێكی شاغڵ له‌ میترۆی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شاری ته‌ورێز، دوو كرێكارێكی شاره‌داری له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.