کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥٣ كرێكاری وه‌رزی له‌ ئه‌مریكا

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥٣ كرێكاری وه‌رزی له‌ ئه‌مریكا 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، ئۆتوبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی په‌نابه‌ر له‌ ئه‌یاله‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا به‌ریه‌ككه‌وتن و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ دا، ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٤٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه له‌لایه‌ن شیركه‌تێكی خسووسیه‌وه‌ بۆ كاركردن له‌ مه‌زرایه‌كی شووتی له‌ ئه‌یاله‌تی فلۆریدا دامه‌زرابوون و هه‌موویان په‌نابه‌رانی بیانی بوون كه‌ به‌ كه‌مترین حه‌قده‌ست ناچار به‌ كاركردن بوون. به‌وته‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، برینداره‌كان بۆ ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازرونه‌ته‌وه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.