ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شێخ مەقسوود كوژراوێك و دوو برینداری لێکەوتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ناوچەی شەقیف لە باکوری گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری “حەڵەب”، ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی لیژنەی ئابوری كوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که ڕایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌که هێرشێکی تیرۆریستی بووه و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئاسایشی “تورکیا”، ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها زۆربەی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب، کوردن و لە چوارچێوەی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکدا لەلایەن ئەنجوومەنی گەلانی ئەو گەڕەکانەوه بەڕێوەدەبرێن.