كاتژمێر پێنج و ٣٠ خوله‌كی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌وشی به‌همه‌ن له ١٠ كیلۆمتری سمنان بۆ مێهدیشار، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای قوربانیبوونی دوو كرێكار، دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سمنان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و خراپی ڕێگه و بان هۆكاره‌كانی ڕووداوه‌ی له‌و شێوه‌یه.