ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌دان، ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌یه‌ك له باكووری سووریه كه‌وته نێو دۆڵێك و به‌وهۆیه‌وه ٧ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٠ قوتابی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سووریه، ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له شاری ده‌ركووش له باكووری سووریه به هۆكارێكی نادیار كه‌وته‌ته نێو دۆڵێكدا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧ قوتابی بوونه‌ته قوربانی و ٢٠ قوتابی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.