کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌-دیوانده‌ره‌

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی دیوانده‌ره‌ بۆ سنه‌، چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌هۆی خراپی ڕێگه‌ و بانی نێوان شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ بۆ سنه‌ و نزمی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌و مێحوه‌ره‌ به‌رده‌وام ڕوو له‌ زیادبوونه‌. شه‌وی سێشه‌ممه‌، به‌هۆی پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێلی سه‌واری، چوار هاونیشتمانی بوونه‌ قوربانی و ٧ كه‌سی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران. شایانی باسه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.