کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٠ كرێكار له‌ ورمێ و یه‌زد

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٠ كرێكار له‌ ورمێ و یه‌زد 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی به‌ شاری ورمێ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كرێكاری كارخانه‌ی كاشی سازی ساناز به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی به‌ردیانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سووما و برادۆستی ورمێ له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی نێوه‌كاره‌، له‌ نهۆمی شه‌شه‌مه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی سازی ساناز له‌ یه‌زد به‌ هۆكارێكی نادیار وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٩ كرێكار بریندار بوون.