ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سێ هاووڵاتی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌ی “په‌ده‌گی” سه‌ر به شارستانی میرجاوه ڕوویداوه و به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسناوی دوو كه‌س له قوربانیان بریتیه له: “ئومید شیروزهی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “عه‌بدولعه‌زیز شیروزهی”. هه‌روه‌ها ناسناوی یه‌كێك له برینداره‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: “ئه‌یوب شیروزهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ. به ته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و شه‌ش شارومه‌نده به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكراو دا تێپه‌ڕ بوون كه تابلۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نه‌بووه و پاش كه‌وتن به‌سه‌ر مینێك دا، هێزه‌كانی سپای پاسداران ته‌قه‌یان لێ كردوون.