کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران و كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ئاكامی چه‌ند ڕووداوی كار له‌ شاره‌كانی به‌نده‌ر لنگه‌، پیرانشار، ئیسفه‌هان و باغمه‌لێكی خووزستان، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د ساله‌ك” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی پاكبان له‌ شاره‌داری موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، به‌ ناوی “جه‌ماڵ قه‌ره‌گوزلوو” به‌ هۆی ده‌ركردنی چه‌ند جاره‌ی له‌ سه‌ر كار و نه‌دانی حه‌قده‌ست، خۆی كوشتووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و كرێكاره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌ و به‌هۆی هه‌ژاری و گوشاری مه‌عیشه‌تی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی باغمه‌لێك له‌ خووزستان، سێ كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ شاری به‌نده‌ر لێنگه‌ هه‌روه‌ها كرێكارێكی گه‌نج به‌ ناوی “محه‌ممه‌د عه‌بدۆلكه‌ریمی” له‌ كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌له‌می ماسیگیری، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.