ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، شه‌ش كارگه‌ر له شاره‌كانی سنه، تاران، مه‌شهه‌د و كاشمه‌ر به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه، دوو كركار گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری كارگه‌یێكی چێو بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. له كاشمه‌ر كرێكارێك له كاتی كه‌ندنی كارێزدا تووشی به‌رقگرتوویی بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری تاران، دوو كرێكاری بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها، له شاری سنه، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی لاستیكی بارز به ناوی “یاسین ڕه‌حیمی”، له كاتی كاركردن دا ده‌ستی له نێوان ئامێرێكی سه‌نعه‌تی دا گیری خواردووه و ئێسقانی ده‌ستی شكاوه.