کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ سه‌ردروود و جاسك

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ سه‌ردروود و جاسك 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ردروود و جاسك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،دوو كرێكاری بیناسازی له‌ شارستانی سه‌ردروود له‌ كاتی كاركردن دا دیواری خانووه‌كه‌ به‌سه‌ریان دا ڕووخا و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كرێكاره‌ بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ته‌ورێز كراوه‌. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكاری خه‌ڵكی جاسك به‌ ناوی “حه‌مدان بێژه‌”، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر به‌له‌مێكی ماسیگیری دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه‌.