کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 3 2

بەهۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی کار، کرێکارێکی كه‌ندنی كارێز و کرێکارێکی ساردخانە گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی بیناسازیش لە بەرزاییەو کەوتەخوارەوە و بریندار بوو.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، کرێکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی ئیسماعیل حەنیفی لە شاری خافی سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لە کاتی کارکردن لە بیرێکی قووڵدا خنکاوە. لە به‌نده‌رعه‌باس، کرێکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی لاشاری سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، بە ناوی “ئەمیر ڕەئیسی” بەهۆی به‌رقگرتوویی لە ساردخانەیەک گیانی لەدەست داوە. هه‌روه‌ها کرێکارێکی بیناسازی لە شاری ڕەشت، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.