کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ پاكده‌شت

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ پاكده‌شت 2

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی داڕمانی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ پاكده‌شتی تاران، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌وته‌ی فه‌رمانداری پاكده‌شت، ساختمانێكی نیوه‌كاره‌ له‌ گوندی “قه‌لعه‌ نه‌و”ی پاكده‌شت به‌هۆی ناستانداردبوون ڕووخا و سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ ژێر داروووپه‌ردوودا گیریان خوارد. پاش هاتنی هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا و ئاگركوژێنه‌وه‌، ته‌رمی دوو كرێكار ده‌رهێندرا و كرێكارێكی بریندار بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه‌.