کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌سوود، بانه و ورمێ

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌سوود،

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “قه‌سیم كه‌ریمی” به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ له‌ سنووری توركیا گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “كاوه‌ سه‌عیدپور” خه‌ڵكی سه‌قز و “سوبحان مه‌حموودی” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “كاوه‌ سه‌عیدپور” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به‌ ناوی “سوبحان مه‌حموودی” به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “فیرووزیان”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سۆما و به‌رادۆستی ورمێ، به‌ ناوی “قه‌سیم كه‌ریمی” له‌ به‌رزایه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.