ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكاری شاغڵ له كانگای لم و كارخانه‌ی سیمان له شاره‌كانی سه‌رپولی زه‌هاو و تاران، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هاتن و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری بێڵێكی میكانیكی له شاری سه‌رپولی زه‌هاو له كاتی كاركردن له كانگایه‌كی لم دا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بێڵه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی شارستانی په‌ردیس له پارێزگای تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا.