كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “مه‌نسوور سوله‌یمانی” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “حه‌بیب ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ كه پێشتر فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “ده‌نگی” سه‌ر به شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “مه‌نسوور سوله‌یمانی” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه. هه‌روه‌ها به‌یانی چوارشه‌ممه، “حه‌بیب ڕه‌زایی” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی یاقووب”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ كه پێشتر له‌كاتی كۆڵبه‌ری به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له پێناو دابینكردنی پارویێك نان به‌خت كردووه.