کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان‌له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌ كرێكار له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی فامنین و مهاباد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و غازی عه‌نتاب له‌ باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش له‌ خۆی و غازی عه‌نتاب بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری فامنین له‌ پارێزگای هه‌مه‌دان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری مهاباد به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌ سه‌ر كرێكارانی بیناسازی، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ شاری خۆی، دوو كرێكاری ڕێگه‌ی ئاسن به‌هۆی له‌ هێڵ ده‌رچوونی قه‌تار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری وان بۆ غازی عه‌نتاب، كرێكارێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قۆتووری سه‌ر به‌ شارستانی خۆی كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی بیناسازی توركیا كاری ده‌كرد گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكاری خه‌ڵكی ناوچه‌ی بالووی ورمێ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناچاركردنی كرێكارانی بیانی به‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی ئۆكراین له‌لایه‌ن ڕووسیا

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ برزیل

-

ڕێپێوانی هه‌زاران ئیسڕائیلی دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ فه‌ڕانسه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی میدیایی له‌ شارستانی ڕه‌مشك

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی هندیجان و ئه‌راك

-