کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 3 2

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له‌ شیراز گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كرێكار له‌ پاكده‌شت و ئیسفه‌هان بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له‌ كاتی كه‌ندنی كارێز له‌ پاكده‌شت به‌هۆی داڕمانی زه‌وی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. له‌ شاری شێراز، كرێكارێك كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كه‌وتنی پۆمپی چیمه‌نتۆ به‌سه‌ری دا به‌سه‌ختی بریندار ببوو، پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون، ڕۆژی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها ٨ كرێكاری ژن كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی به‌سته‌به‌ندی ئاجیل له‌ شاری ئیسفه‌هان كاریان كردووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كراون.