کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیانله‌ده‌ستدانی گیرۆده‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ كه‌س له‌ تاران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، گیرۆدیه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی وه‌لانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی تاران به‌هۆی لێدان و ئازاری به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و ده‌ كه‌س له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیرۆده‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ناوی مێهران ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كوڕه‌كه‌یان به‌ مه‌به‌ستی پاك بوونه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی كه‌مپێكی وه‌لانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كردووه‌، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی پزیشكی داد كراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، باوكی مێهران بۆ شناسایی ڕۆڵه‌كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی دادی كردووه‌ و سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌ تۆمار كردووه‌. به‌پێی دوایین زانیاریی، ده‌ كه‌س له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-