ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، ژنێكی كارتۆنخه‌و له یه‌كێك له گه‌رمخانه‌كانی تاران به‌هۆی سرمابردووییه‌وه گیان له‌ده‌ستدا.
ژنێكی كارتۆنخه‌وی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی تاران له یه‌كێك له گه‌رمخانه‌كانی نزیك كڵانته‌ری سه‌عیدی به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه له حاڵێكدا كه گه‌رمخانه بۆ ئه‌وه ساز بووه كه كارتۆنخه‌وه‌كان ناچار نه‌بن له سه‌رمای زستان دا له سه‌ر شه‌قام بخه‌ون. به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا له شاری تاران نزیك به ٣٠ هه‌زار كارتۆنخه‌و هه‌ن كه پێویستیان به یارمه‌تی و شوێنی مانه‌وه هه‌یه.